پێنج هاوڵاتی توشی "هه‌ناسه‌ته‌نگی" بوون یه‌كشه‌ممه (4 شوبات) دوای هێرشه ئاسمانییه‌كانی رژێم بۆ سه‌ر باكوری خۆرئاوای شاری سه‌راقیب، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
روانگه‌ی سوری بۆ مافی مرۆڤ له راپۆرتێكدا رایگه‌یاند كه "بۆنێكی ناخۆش بڵاوبووه‌ته‌وه دوای ئه‌وه‌ی هه‌لیكۆپته‌ره‌كانی رژێم چه‌ند ناوچه‌یه‌كیان له‌م شاره‌ی پارێزگای ئیدلیب بۆردومانكرد، كه بووه هۆی ئه‌وه‌ی پێنج هاوڵاتی به سه‌ختی تووشی هه‌ناسه‌ته‌نگی ببن".
به گوێره‌ی قسه‌ی دانیشتوان و سه‌رچاوه پزشیكییه‌كان، "گازی ژه‌هراوی" له هێرشه‌كه‌دا به‌كارهێنراوه.
روانگه‌كه راشیگه‌یاند كه هه‌روه‌ها هێرشه ئاسمانییه‌كانی رژێم شه‌ش هاوڵاتیان كوشت له شاری كه‌فر نه‌بی، نزیك مه‌عره‌ت نو‌عمان له گونده‌كانی باكوری پارێزگای ئیدلیب.
چوار هاوڵاتی دیكه‌ش كوژران له بۆردومانی رژێمدا بۆ سه‌ر شاری مهعسارین و مه‌عره‌ت نو‌عمان، كه هه‌ر له‌وێ نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ره‌كیی شاره‌كه‌ش بووه ئامانجی هێرشێكی ئاسمانی كه سه‌رچاوه‌كه‌ی نه‌زانراوه.
روانگه‌كه رایگه‌یان كه له ئێستادا خزمه‌تگوزارییه‌كان وه‌ستێنراون تا ئه‌و شوێنانه‌ی زیانیان به‌ركه‌وتووه چاكده‌كرێنه‌وه.
ئه‌م رووداوانه دوای ئه‌وه دێن كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ئه‌م هه‌فته‌یه رژێمی سوریای تۆمه‌تباركرد به به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی دژی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له نزیك دیمه‌شق، ئه‌م تۆمهتباركردنهش له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوریاوه نكۆڵیلێدهكرێت.
روانگه‌كه راشیگه‌یاند دووشه‌ممه لانیكه‌م 23 هاوڵاتی - كه له نێویاندا منداڵ هه‌ن - كوژران به هۆی هێرشی ئاسمانییه‌وه بۆ سه‌ر خۆرهه‌ڵاتی غوته‌ی ژێرده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆن له نزیك دیمه‌شق.