هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێرشی ئاسمانی رژێمی سوریا 20 مەدەنی دەکوژێت لە باکور

لانیکەم 20 مەدەنی کوژران پێنجشەممە (1 شوبات) لە هێرشه‌ ئاسمانیه‌كانی ژرێمی سوریادا بۆسەر ناوچه‌كانی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆندا لە باکوری وڵاتەکە، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

بۆردومانە ئاسمانیەكان چەند ناوچەیەکیان کوتا لە پارێزگاکانی حەلەب و ئیدلیب کە رژێم و هاوپەیمانەکانی هێرشێك ئەنجامدەدەن دژی ئۆپۆزسیۆن و باڵە توندڕەوەکان.

بەرپرسی روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ، رامی عەبدولڕەحمان، وتی: "هێرشەکانی رژێم له‌ دوو گوندیان دا لە باشوری پارێزگای حەلەب و 15 مەدەنییان کوشت."

روانگەکە رایگەیاند كه‌ لە پارێزگای ئیدلیبی دراوسێش هێرشه‌ ئاسمانیه‌كانی رژێم پێنج مەدەنییان کوشت لە شارۆچکەی سەراقیب.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500