هه‌واڵه‌كانی عێراق

'وەزیری نەوت'ی داعش دەستگیرکرا لە نەینەوا

سەرکردەیەکی باڵای رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) کە وەك "وەزیری نەوت"ی گروپەکە خزمەتیدەکرد دەستگیرکرا لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە شارۆچکەی بەعاج لەسەر سنوری سوریا، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا پێنجشەممە (1 شوبات) رایگەیاند.

سه‌ركرده‌ی فەرماندەییەکە، لیوا نەجمەدین جبوری، لە بەیاننامەیەکدا وتی: "هێزەکانی عێراق عەبدولغەنی دۆغان عەبدولسەمەدی 'وەزیری نەوت'ی داعشیان دەستگیرکرد له‌كاتێكدا هەوڵیده‌دا لە بەعاجەوە بەرەو سوریا رابکات لە رۆژئاوای نەینەوا بەیارمەتی قاچاخچیەکان."

وتیشی: "تیرۆریستەکە پێنجشەممە دەستگیرکرا لە بۆسەیەکدا بەپشتبەستن بە هەواڵگری دوای دوو رۆژ لە چاودێریکردن."

جبوری وتی دەستگیرکراوەکە گوازراوەتەوە بۆ موسڵ و دواتر دەبرێت بۆ بەغدا بۆ لێپرسینەوە پێشئەوەی بدرێتە دادگا بەگوێرەی مادەی 4 لە یاسای دژەتیرۆر.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500