زیاتر له 270,000 سوری ئاواره‌بوون به‌هۆی شه‌ڕه‌وه له پارێزگای ئیدلیب و حه‌ما له نێوان رژێم و هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆندا له ناوه‌ڕاستی كانوونی یه‌كه‌مه‌وه، ئاژانسی فرانس پرێس سێشه‌ممه (30 كانوونی دووه‌م) رایگه‌یاند.
یاریده‌ده‌ری سكرتێری گشتی بۆ كاروباری مرۆیی، ئورسولا مویله‌ر به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی وت كه كه‌مپی ئاواره‌كان خواستی زۆریان له‌سه‌ره، به جۆرێك چه‌ندین ئاواره به‌دوای په‌ناگه‌دا ده‌گه‌ڕێن له‌و نزیكه‌ی 160 جێی نیشته‌جێبوونه كاتییانه‌دا له ئیدلیب.
وتی: "له‌م مانگه سارد و باراناوییانه‌ی زستاندا، چه‌ندین خێزان هیچ شتێكیان نییه جگه له خێوه‌تی ده‌ستكرد كه پێكه‌وه له‌گه‌ڵ كه‌سانی تردا به‌شیده‌كه‌ن."
مویله‌ر وتی رژێم له كانوونی دووه‌مدا رێی له هه‌موو هاوكارییه‌كان بۆ ناوچه ئابڵوقه‌دراوه‌كان گرت، دوای ئه‌وه‌ی مانگی رابردووش ته‌نها رێیدا به دوو كاروانی هاوكاری بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی به‌زه‌حمه‌ت ده‌ستیانپێده‌گات.