هه‌واڵه‌كانی عێراق

سوپای عێراق شكستیهێنا به‌ هەوڵێکی دزەکردن لەسەر سنوری سوریا

سوپای عێراق بەرەبەیانی هەینی (26 کانونی دووەم) بەرپەچی هەوڵێکی دزەکردنی دایەوە لەلایەن 10 ئەندامی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ه‌وه‌ لە سوریاوە بۆ ناو عێراق، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان رایگەیاند.

وتەبێژی فەرماندەییەکە، عەمید یەحیا رەسوڵ، بە دارونای وت: "پێکدادانی توندوتیژ روویاندا کە سێ تیرۆریست کوژران و ئەوانی تریش ناچارکران بەرەو سنوری سوریا پاشەکشەبکەن لەنزیك قائیم لە رۆژئاوای ئەنبار."

وتیشی هێزەکانی عێراق دەستیانگرت بەسەر ئەو چەکانەی لەپاش چەکداران بەجێمابوون دوای ئه‌وه‌ی لە ناوچەکە پاشەکشەیانکرد.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500