تۆڕێكی چواركه‌سی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) تێكشكێنرا له ئۆپه‌راسیۆنێكی چاوه‌ڕواننه‌كراوی پۆلیسدا له فه‌لوجه ئێواره‌ی سێشه‌ممه (23 كانوونی دووه‌م)، به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی ئه‌نبار لیوا هادی كه‌سار رزه‌یج چوارشه‌ممه رایگه‌یاند.
ناوبراو به دیارونای وت تۆڕه‌كه، كه به تۆڕی ئه‌بو قه‌تاده ناسراوه، له ماوه‌ی پێشوودا به‌شداربوون له چه‌ندین هێرشی ته‌قینه‌وه‌دا دژی هاوڵاتیان و كارمه‌ندانی ئه‌منی، له‌گه‌ڵ راووڕووت.
وتی: "ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی پۆلیس به بۆسه‌یه‌كی به‌وریایی پلانكراو ئه‌نجامدرا له گه‌ڕه‌كی جوبه‌یل، باشوری فه‌لوجه، دوای ئه‌وه‌ی خاوه‌نكارێك به‌رپرسانی ئاگاداركردبووه‌وه كه له لایه‌ن تۆڕه‌كه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یلێكراوه كه ده‌بێت 100,000 دۆلاریان بداتێ یان ئه‌وه‌تا ده‌كوژرێت."
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه "خاوه‌نكاره‌كه داوایلێكرابوو به مۆبایل به‌رده‌وامبێت له په‌یوه‌ندیكردن به تۆڕه تیرۆریستیه‌كه‌وه و له‌سه‌ر شوێنێك ڕێكبكه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌كه‌یان بداتێ و ئێواره‌ی سێشه‌ممه هه‌موویان له‌و شوێنه ده‌ستگیركران."
رزه‌یج وتی: "ده‌ستگیركراوان دانیاننا به چه‌ندین تاواندا و گلدراونه‌ته‌وه و چاوه‌ڕێده‌كه‌ن ببرێنه به‌رده‌م دادگا."