لانیكه‌م 17 سوری مردوون به هۆی سه‌رما و به‌فره‌وه له‌سه‌ر سنوور له‌كاتێكدا هه‌وڵیانداوه بۆ لوبنان هه‌ڵبێن له هه‌فته‌ی رابردووه‌وه، ئاژانسی فرانس پرێس سێشه‌ممه (23 كانوونی دووه‌م) رایگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی میدیای ناوخۆ "جه‌سته‌ی ژنه ئاواره‌یه‌كی سوری كه به‌هۆی سه‌رماوه گیانیله‌ده‌ستداوه" سێشه‌ممه دۆزراوه‌ته‌وه له ناوچه سنووریه‌كه.
به‌رپرسێكی ئه‌منی وتی دواهه‌مین تۆماری مردنی هاوشێوه له هه‌ینییه‌وه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ 17 كه‌س.
سوپا و خزمه‌تگوزاریه‌كانی به‌رگری میللی هه‌ینی رایانگه‌یاند كه دوو منداڵ و شه‌ش ژن له‌ناو ئه‌و 10 سووریه‌دا بوون كه جه‌سته ره‌قبووه‌وه‌كانیان دۆزراونه‌ته‌وه، له رۆژه‌كانی كۆتایی هه‌فته‌شدا ژماره‌ی قوربانیه‌كان به‌رزبووه‌ته‌وه.
لوبنان نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن ئاواره‌ی سوری له‌خۆده‌گرێت. زۆربه‌یان له خێوه‌تگا نافه‌رمیه‌كاندا ده‌ژین له خۆرهه‌ڵاتی وڵاته‌كه و به‌زه‌حمه‌ت ده‌توانن له زستاندا خۆیان گه‌رمبكه‌نه‌وه.
له 2015، به‌رپرسانی لوبنان چه‌ند رێسایه‌كی نوێیان دانا بۆ سنوورداركردنی هاتنه‌ناوه‌وه‌ی ژماره‌ی سورییه‌كان بۆ نێو وڵاته‌كه، كه سنوورێكی 330 كیلۆمه‌تری هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ سوریا هه‌یه به‌بێ هیچ سنووردیاریكردنێكی فه‌رمی له زۆر شوێندا.