یه‌كه‌مین دادگایی هێرشه تیرۆریستییه‌كانی تشرینی دووه‌می 2015، چوارشه‌ممه (24 كانوونی دووه‌م) ده‌ستپێده‌كات كاتێك جه‌واد بینداود له دادگا ئاماده‌ده‌بێت، به تاوانی حه‌شاردانی دوو له بكه‌ره‌كان دوای ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
بینداود تۆمه‌تباره به پێدانی شوقه‌كه‌ی به عه‌بدولحه‌مید ئه‌باعود -- جێبه‌جێكارێكی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) كه گومانلێكراوه به هاوئاهه‌نگیكردنی ئه‌و هێرشانه‌ی 130 كه‌سیان كوشت -- له‌گه‌ڵ هاوده‌سته‌كه‌ی چاكیب ئاكروح.
ئه‌باعود ماوه‌یه‌ك له سوریا بووه پێش هێرشه‌كه‌ی فه‌ره‌نسا و داواكراویشبووه به‌هۆی هه‌وڵه‌كانیه‌وه بۆ راكێشانی تووندڕه‌وان بۆئه‌وه‌ی بچن له‌وێ شه‌ڕ بكه‌ن.
دادگاییه‌كه پێش دادگاییه‌كی تر دێت بۆ ته‌نها رزگاربوو له نێو 10 پیاودا كه ئه‌و ته‌وژمی كوشتنانه‌یان ئه‌نجامدا، سه‌ڵاح عه‌بدولسه‌لام، كه بڕیاره له دادگا ئاماده‌بێت له به‌لجیكا سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو.
دادگا ده‌یه‌وێت بڕیاربدات له‌وه‌ی كه ئایا بینداود چالاكانه به‌شداربووه له یارمه‌تیدانی دووان له تاوانكاره‌كان و شاردنه‌وه‌یان یان بێ ئه‌وه‌ی بزانێت له رووداوه‌كه‌وه تێوه‌گلاوه.