سێ ژنی فه‌ره‌نسی كه چووبوونه نێو ریزه‌كانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی"(داعش)ه‌وه پێشئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی عێراقه‌وه ده‌ستگیربكرێن، له‌وانه‌یه رووبه‌ڕووی سزای مه‌رگ ببنه‌وه له‌كاتێكدا له چاوه‌ڕێی دادگاییكردندان له به‌غدا، سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له كه‌یسه‌كه‌یان سێشه‌ممه (23 كانوونی دووه‌م) به ئاژانسی فرانس پرێسی وت.
یه‌كێك له سه‌رچاوه‌كان وتی ژنه‌كان ده‌ستگیركران دوای ئه‌وه‌ی سه‌ربازانی عێراق توندڕه‌وه‌كانیان له ته‌موزی رابردوودا له موسڵ به‌ده‌رنا.
ژنێكی 28 ساڵ له 2015 په‌یوه‌ندییكرد به گروپه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی كه به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كان كوژراوه.
ئه‌و ژنه له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ی ده‌ستگیركراوه، كه له دوای گه‌یشتنیان له‌دایكبووه.
ژنی دووه‌م، ته‌مه‌نی 27 ساڵه و به مێلینا ناوی هێنراوه، ساڵی 2015 روویكرده ناوچه‌كه و له‌گه‌ڵ كۆرپه‌كه‌یدا ده‌ستگیركراون. سێ منداڵه بهتهمنترهكهی گه‌ڕاونه‌ته‌وه فه‌ره‌نسا.
وه‌زیری به‌رگری فه‌ره‌نسا، فلۆرێنس پارلی، یه‌كشه‌ممه وتی كه "ئێمه ناتوانین ساویلكه بین" ده‌رباره‌ی ئه‌و هاوڵاتییه فه‌ره‌نسییانه‌ی وڵاته‌كه‌یان به‌جێهێشتووه و په‌یوه‌ندییانكردووه به داعشه‌وه.
ناوبراو به ته‌له‌ڤیزیۆنی 3ی فه‌ره‌نسی وت: "كاتێك له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ناوخۆوه ده‌ستگیرده‌كرێن، تا ده‌كرێت پێویسته له‌لایه‌ن ئه‌و به‌رپرسه ناوخۆییانه‌وه دادگاییبكرێن."