دیپلۆماتكاران له 29 وڵاته‌وه، له‌نێویاندا نوێنه‌ری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان رێكس تایله‌رسن، له پاریس كۆبوونه‌وه سێشه‌ممه (23 كانوونی دووه‌م) بۆ ئابڵۆقه‌خستنه‌سه‌ر و سزادانی بكه‌رانی هێرشه كیمیاییه‌كان له سوریا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
تایله‌رسن و هاوه‌ڵا فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی، ژان-یڤ لۆ دریان، به‌هاوبه‌شی میوانداریی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی وه‌زیرانیش ده‌كه‌ن له گه‌ڕێكی نوێی گفتوگۆی ئاشتیدا له ڤیه‌ننا له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا و جارێكی دیكه‌ش هه‌فته‌ی داهاتوو له سۆچی له روسیا.
كۆبوونه‌وه‌ی چه‌كه كیمیاییه‌كان دوای چه‌ندین هێرشی كیمیایی رژێمی سوریا دێت بۆسه‌ر شاری دومای غوته‌ی خۆرهه‌ڵاتی ژێرده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆن.
رژێمی سوریا چه‌ندینجار تۆمه‌تباركراوه به به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی و نه‌ته‌وه‌یه یه‌كگرتووه‌كان یه‌كێكه له‌وانه‌ی كه تۆمه‌تباریان كردووه بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی گازی سارین له نیسانی 2017 بۆسه‌ر گوندی خان شێیخونی ژێرده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆن كه چه‌ندین كوژراوی لێكه‌وته‌وه.
به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كانی فه‌ره‌نسا، له ساڵی 2012ه‌وه لانیكه‌م 130 هێرشی كیمیایی جیاواز له سوریا ئه‌نجامدراون، رێكخراوی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)یش تۆمه‌تباركراوه به به‌كارهێنانی گازی خه‌رده‌ل (مه‌سته‌رد) له سوریا و عێراق.