هه‌واڵه‌كانی عێراق

ماکرۆن پێشبینی تێکشکانی سەربازی داعش لە سوریا و عێراق دەکات لەچەند 'هەفتەیەکدا'

سەرۆکی فەرەنسا، ئیمانوێڵ ماکرۆن، هەینی (19 کانونی دووەم) وتی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لەڕووی سەربازییەوە تێکدەشکێت لە سوریا و عێراق "لە هەفتەکانی داهاتوودا،" ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

ماکرۆن وتی: "ئەمرۆ سوپاس بۆ هەوڵەکانی هەموو ئەو وڵاتانەی بەشداربوون، رێکخراوی سەربازی داعش لە سوریا تاڕاده‌یه‌ك بەتەواوی تێکشکاوە. من دڵنیام لە هەفتەکانی داهاتوودا سەرکەوتنێکی سەربازی بەدەستدەهێنین لە مه‌یداندا."

وتیشی: "دەمەوێت ئێستا بەتەواوی پابەندبین لەگەڵ هاوبەشەکانمان بۆ هێنانەکایەی سەقامگیری و بنیاتنانەوە و یارمەتیدانی ئەو خەڵکانە" دوای چەندین ساڵ لە شەڕ.

1,200 کارمەندی هەیە لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا دژی چەکداران.

ماکرۆن وتی هەرچەندە ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکان بەردەوامدەبن، وڵاتەکە ئەمساڵ بەشداری خۆی "دەگونجێنێت" لەگەڵ پێشهاتەکان، بەبێ پێدانی زانیاری زیاتر.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500