ئەندامێکی باڵای رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) کە 2014 له گرتوخانەی بادوش هەڵهاتبوو، دەستگیرکرا لهكاتێكدا هەوڵیدهدا بە خاڵێکی پشکنینی سوپادا تێپهڕێت لە بەغدا، وەزارەتی بەرگری عێراق هەینی (19 کانونی دووەم) رایگەیاند.
وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "بە هاوکاری پۆلیسی نێوخۆیی لە بەغدای پایتەخت هێزێکی سەربازی لە بەرێوبەرێتی هەواڵگری کەمینێکی بهوریایی پلانداڕێژراویان دانا و تیرۆریستێکیان دەستگیرکرد کە لە گرتوخانەی بادوش هەڵهاتبوو."
راشیگەیاند بەندکراوەکە هەوڵیدەدا به خاڵی پشکنینی عەبایجیدا تێپهڕێت لە یەکێك لە دەروازەکانی بەغدا.
بهگوێرهی راگەیەنراوەکە: "تیرۆرستەکە هەوڵیدا بێتەناو پایتەختەوە کاتێك دەستگیرکرا." ئاماژەشی دا بەوەی كه ئێستا لەژێر لێپرسینەوەدایە.