هه‌واڵه‌كانی عێراق

کەمپێکی داعش وێرانكرا لە بیابانی ئەنبار

سوپای عێراق بە پاڵپشتی فرۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کەمپێکی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان تێکشکاند لە بیابانی ئەنبار، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار هەینی (19 کانونی دووەم) رایگەیاند.

فەرماندەی فەرماندەییەکە، لیوا محەمەد فەلاحی، بە دیارونای وت: "بە پشتبەستن بە زانیاری هەواڵگری و وێنە ئاسمانیەکان، سوپا ئۆپەراسیۆنێکی خێرای ئەنجامدا لە وادی ئەبیەز لە بیابانی ئەنبار کە تیرۆریستانی داعشی لێجێگیربوون."

وتیشی: "هێزەکانمان پێشڕەوییانکرد لەگەڵ پشتیوانی فرۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و کەمپەکەیان تێکشکاند دوای پێکدادان لەگەڵ هەشت تیرۆریست کە ئاڕ پی جی و چەکی مامناوەندییان بەکاردەهێنا."

هه‌روه‌ها وتی چەك و تەقەمەنی جۆراو لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دەستیان بەسەردا گیرا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500