دەستەی دەستپاکی عێراق پێنجشەممە (18 کانونی دووەم) رایگەیاند خاوەندارێتی چەند موڵكوماڵی گەراندۆتەوە لە کەربەلا بەبەهای 43 ملیار دینار (37 ملیۆن دۆلار) بۆ دەوڵەت.
دەستەکە لە بەیاننامەیکدا رایگەیاند: "بههۆی گەندەڵی لەلایەن گروپێك فەرمانبەرهوه، موڵكوماڵی دەوڵەت گواستراوهتهوه بۆ چەند کەسێك."
بەیاننامەکە راشیگەیاند كه دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەکان ساختەکاریەکە کە پێکهاتبوو لە سەرجەمی 15 بینا بەبەهای 43 ملیار دینای عێراقی دۆزرایەوە.
راشیگەیاند: "[کەیسی] گەندەڵیەکە بووەتە هۆی زیانگەیاندن بە سامانی گشتی." ئاماژەشی دا بەوەی هەندێك لە بەرپرسان کە لە کەیسەکە تێوەگلاون دەستگیرکراون، لەنێویاندا بەڕێوەبەری گشتی تۆماری خانووبەرە لە کەربەلا.