نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سێشه‌ممه (16 كانوونی دووه‌م) رایگه‌یاند زیادبوونی توندوتیژییه‌كان له باكوری خۆرئاوای سوریا بووه‌ته هۆی ئاوه‌ره‌بوونی 200,000 كه‌س له ناوه‌ڕاستی مانگی كانوونی یه‌كه‌مه‌وه، هۆشداریشیدا له باره‌ی سه‌ختیی ده‌ستكه‌وتنی پێداویستییه پزیشكییه‌كان له‌و ناوچانه، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
رژێمی سوریا و هاوپه‌یمانه‌كانی له كۆتاییه‌كانی 2017دا ئۆپه‌راسیۆنێكیان له دژی تووندڕه‌وه‌كان و گروپه ئۆپۆزسیۆنه هاوپه‌یمانه‌كان له ئیدلیب ئه‌نجامدا، دواهه‌مین پارێزگا له وڵاته‌كه‌دا كه ئێستاش به‌ته‌واوی له ژێرده‌سه‌ڵاتی رژمێدا نییه.
هێرشه‌كه بووه هۆی هه‌ڵهاتنی هه‌زاران و زۆریان چه‌ندجارێك ئاواره بوون.
له راپۆرتێكی نوێ‌دا ده‌رباره‌ی بارودۆخه‌كه كه سێشه‌ممه بڵاوكرایه‌وه، نوسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هه‌ماهه‌نگیی پێداویستییه مرۆییه‌كان (OCHA) رایگه‌یاند كه 212,140 حاڵه‌تی ئاواره‌بوون تۆماركراوه له نێوان 15 كانوونی یه‌كه‌م و 16 كانوونی دووه‌مدا.
گه‌وره‌ترین رێژه‌ی ئاواره‌كان -- 58,338 كه‌س -- بۆ گوندی دانا له پارێزگای ئیدلیب چوون، به‌ڵام هاوڵاتییه‌كانی دیكه بۆ ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری پارێزگای حه‌له‌ب و حه‌ما رایانكرد.
نوسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگیی پێداویستییه مرۆییه‌كان رایگه‌یاند كه له سه‌ره‌تادا نزیكه‌ی 6,700 خێزان له ناوچه‌كانی پارێزگای حه‌مای ژێرده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆن رایانكرد بۆ ده‌وروبه‌ری ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی رژێم.
به گوێره‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئیدلیب و به‌شێكی بچووكی پارێزگاكانی ده‌وروبه‌ری ئیدلیب ئێستا نزیكه‌ی 1.1 ملیۆن ئاواره‌ی نێوخۆی سوریا له‌خۆده‌گرن.
له كاتێكدا ناكۆكیه‌كانی نێوان سوپای سوریا و هێزه‌كانی دژ به ڕژێم له زیادبووندان، نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هه‌ماهه‌نگیی پێداویستییه مرۆییه‌كان رایگه‌یاند كه راپۆرتیان به‌ده‌ستگه‌یشتووه ده‌رباره‌ی چه‌ندین نۆرینگه‌ی ته‌ندرووستی له ناوچه‌كه كه به هۆی بۆردوومانه‌كانه‌وه له خزمه‌تكردن وه‌ستاون.
هۆشداریشیدا كه ده‌زگاكانی تریش كه‌ره‌سته پزشیكییهكانیان "له كه‌مبوونه‌وه‌دان".
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه: "نزمیی پله‌ی گه‌رما له زستاندا و نه‌بوونی په‌ناگه‌یه‌ك بارودۆخی ته‌ندروستی ئاواره نێوخۆییه‌كان خراپترده‌كات و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی تووشتبوونی نه‌خۆشیه زستانه‌كان."