پۆلیس له ئه‌بو غرێب ده‌ستیگرت به‌سه‌ر پشتێنێكی بۆمبڕێژكراودا و سێ گومانلێكراوی تیرۆریستیشی ده‌ستگیركرد له ئۆپه‌راسیۆنێكدا له گوندی زه‌وبه‌ع، خۆرئاوای ئه‌بو غرێب، پۆلیس چوارشه‌ممه (17 كانوونی دووه‌م) رایگه‌یاند.
عه‌قید حسێن محه‌مه‌د وادی به دیارونای وت: "هێزه ئه‌منیه‌كان هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوانیان به‌رپاكرد بۆ ئه‌مینكردنی سنووره‌كانی ئه‌بو غرێب و فه‌لوجه."
ناوبراو تی: "له‌كاتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر پشتێنێكی بۆمبڕێژكراو و هاوه‌ن و موشه‌كێكی كاتیۆشادا. هه‌روه‌ها سێ تیرۆیرستی داواكراویشیان ده‌ستگیركرد كه ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان ده‌رچووبوو."
وتیشی یه‌كێك له ده‌ستگیركراوه‌كان به‌شداره له هێرشكردنه‌سه‌ر بارهه‌ڵگره‌كان و كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی هێزه‌كانی عێراقدا له سه‌ر شاڕێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی خۆرئاوای به‌غدا.