هێزه‌كانی عێراق هێرشێكی تیرۆرستیی چه‌كدارانی رێكخراوی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)یان تێك‌شكاند له كه‌ركوك له كاتژمێره‌كانی به‌ره‌بایانی چوارشه‌ممه (17 كانوونی دووه‌م)، وه‌زاره‌تی ناوخۆ رایگه‌یاند.
هێزه ئه‌منییه‌كان به‌رپه‌رچی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعشیان دایه‌وه كه "هه‌وڵیاندا هێرشبكه‌نه سه‌ر خاڵێكی پشكنین و مه‌فره‌زه‌یه‌كی پۆلیس له حه‌ویجه"، وته‌بێژی وه‌زاره‌ت، عه‌مید سه‌عد مه‌عه‌ن به دیارونای وت.
ناوبراو وتی: "هێزه‌كانمان تووشی شه‌ڕوپێكدانبوون له‌گه‌ڵ تیرۆرسته‌كان، چوار دانه‌یه‌ن لێكوشتن و چه‌ك و ده‌ستیشیانگرت به‌سه‌ر ته‌قه‌مه‌نییه‌كانیاندا."
وتی چه‌كدارێكیشیان ده‌ستگیركردووه، له‌كاتێكدا دووانه‌كه‌ی تر له ده‌ورووبه‌ری ناوچه‌ی هێرشه‌كه بوون و ڕایان‌كرد. وتیشی ئۆپه‌راسیۆنی گه‌ڕان و پشكنینه‌كان به‌رده‌وامه بۆ دۆزینه‌وه‌یان.