هێزه تایبه‌ته‌كانی عێراق شانه‌یه‌كی شه‌ش ئه‌ندامیی رێكخراوی "ده‌وڵه‌تی ئه‌سلامی" (داعش)یان هه‌ڵوه‌شانده‌وه له ئۆپه‌راسیۆنێكدا له ده‌وروبه‌ری شوهه‌دا له باشوری فه‌لوجه، به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی ئه‌نبار، لیوا هادی كه‌سار رزه‌یج، سێشه‌ممه (16 كانوونی دووه‌م) رایگه‌یاند.
ناوبراو به دیارونای وت هێزه ئه‌منییه‌كان ئێواره‌ی دووشه‌ممه چه‌كداره‌كانی داعشیان ده‌ستگیركرد، كه نازناو و ناسنامه‌ی ساخته‌یان به‌كارهێناوه بۆ هاتوچۆكردنیان له شاره‌كه‌دا.
رزه‌یج وتی شوێنی شانه‌كه دیاریكرا "به هاوكاریی هاوڵاتییه‌ك كه هه‌واڵی جموجۆڵی گومانلێكراوی شه‌وانه‌ی له ماڵێكدا به ئێمه دا."
وتیشی: "چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیش ده‌ستیان به‌سه‌رداگیرا كه به دڵنیاییه‌وه ویستوویانه به‌كاریانبهێنن له كرده‌وه‌ی تیرۆرستیدا له شاره‌كه."