هه‌واڵه‌كانی عێراق

چیاکانی حەمرین بەتەواوی پاککرانەوە لە پاشماوەی داعش

لەماوەی ئۆپەراسیۆنێکی 72 کاتژمێریدا هێزەکانی عێراق چیاکانی حەمرین و وادی زه‌غیتونیان پاککردەوە لە پاشماوەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق پێنجشەممە (11 کانونی دووەم) رایگەیاند.

وتەبێژی فەرماندەییەکە، عەمید یەحیا رەسوڵ، بە دیارونای وت: "هێزەکانی عێراق ئۆپەراسیۆنێکی گەورەیان تەواوکرد بە پشتیوانی هێزی ئاسمانی عێراق و فرۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی."

هێزە ئەمنیەکان 11 شەڕکەری داعشیان کوشت "دوای پێکدادان لەگەڵیان و دەستبەسەرداگرتنی ژمارەیەکی زۆری چەك."

وتیشی: "هەڵمەتەکە هەروەها گەڕەکی وادی زەغیتونیشی گرتەوە بۆ دڵنیابوون لەوەی هیچ شانەیەکی تیرۆرستی و چەکێك لەوێدا نەماوە."

رەسوڵ وتی: "سوپا رەبیەی کۆنترۆڵی لێداوە بۆ رێگرتن لە داعش لە خۆ رێکخستنەوە لە ناوچەکەدا بە سودوەرگرتن لە سەختی ئەو ناوچەیە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500