نۆ گومانلێكراوی تیرۆریزم ده‌ستگیركران له ئۆپه‌راسیۆنێكی دوو رۆژه‌دا له ناوچه جیاوازه‌كانی پارێزگای دیاله، فه‌رمانده‌یی پۆلیسی دیاله سێشه‌ممه (9 كانوونی دووه‌م) رایگه‌یاند.
فه‌رمانده‌ییه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "هێزه‌كانی پۆلیسی دیاله له پێشڕه‌ویدان له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیاندا بۆ له‌ناوبردنی شانه و ئه‌ندامان و گومانلێكراوانی تیرۆریزمی رێكخراوی 'ده‌وڵه‌تی ئیسلامی' (داعش)."
به‌گوێره‌ی به‌یاننه‌مه‌كه، هێزه‌كانی پۆلیس له پارێزگاكه ده‌ستیانگرتووه به‌سه‌ر چه‌ندین چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیدا له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، كه له رۆژانی دووشه‌ممه و سێشه‌ممه‌دا ئه‌نجامدرا به ئامانجی پته‌وكردنی ئاسایش له دیاله و به‌هێزكردنی سه‌قامگیری له‌و ناوچانه‌دا كه به‌مدواییانه ئازادكراون.