چوارشه‌ممه (10 كانوونی دووه‌م) توركیا داوای له روسیا و ئێران كرد بۆ وه‌ستاندنی هێرشه ئاسمانییه‌كانی سه‌ر پارێزگای ئیدلیب له نزیك سنووری توركیا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
له چه‌ند مانگی رابردوودا، ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ روسیا و ئێران كاریكردووه بۆ كۆتاییهێنان به جه‌نگی سوریا، به‌ڵام گوشاری زیاتری خستۆته‌سه‌ر مۆسكۆ و تاران له‌و كاته‌وه‌ی تۆبارانكردنه‌كانی سه‌ر ئیدلیب چڕتربوونه‌ته‌وه.
وه‌رزیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ڤلوت چاوشئۆغلو به ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵی وت: "له‌سه‌ر ئێران و روسیا پێویسته به‌رپرسیارێتی خۆیان به‌ئه‌جامبگه‌یێنن. ئه‌گه‌ر ئێوه زانمكه‌رن -- كه هه‌ن -- پێویسته رژێم بوه‌ستێنن."
ناوبراو وتی: "ئه‌مه هه‌ر هێرشێكی ئاسمانی ئاسایی نیه. رژێم پێشڕه‌ویده‌كات به‌ره‌وناو ئیدلیب. ئه‌وان مه‌به‌ستێكی دیكه‌یان هه‌یه."
چاوشئۆغلۆ خه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرد كه له هه‌وڵه‌كاندا بۆ هێنانه‌كایه‌ی ئاشتی له سوریادا، روسیا و ئێران "زامنكه‌ران"ی رژێم بوون و توركیاش هی ئۆپۆزسیۆن.
ئیدلیب پارێزگایه‌كه زۆربه‌ی زۆری له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆندایه، كه زۆربه‌یان ته‌حریر شامن، كه چه‌ندین چه‌كداری به‌ره‌ی نوسره‌ی پێشوو له ڕیزه‌كانیاندا هه‌ن ( ئاژانسی فرانس پرێس).
توركیا پێشتر بانگێشتی باڵیۆزه‌كانی روسیا و ئێرانی كردووه، له گه‌وره‌ترین بارگرژی و ناكۆكیدا له‌گه‌ڵ مۆسكۆ و تاران له‌م چه‌ند مانگه‌دا.
به‌گوێره‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، ناوبردنی هێرشه ئاسمانییه‌كان به "پێشلكردنی سنووره‌كانی ناوچه‌ی هێوركردنه‌وه‌ی ئیدلیب" كه له لایه‌ن توركیا و ئێران و روسیاوه دامه‌زرێنراوه، سێشه‌ممه بووه مایه‌ی "ئیحراجی" بۆ باڵیۆزی روسیا.
چاوشئۆغلو وتی له‌سه‌دا 95 پێشێلكارییه‌كان له ئیدلیب له‌لایه‌ن رژێم و هاوپه‌یمانه‌كانیه‌وه ئه‌نجامدراوه.
ناوبراو وتی: "ئێمه ناتوانین گوێنه‌ده‌ینێ. هه‌وڵی زۆرمان داوه و ناتوانین له‌ده‌ستیانبده‌ین."