هێرشی هێزه ئاسمانییه‌كان و تۆپهاوێژه‌كان سێشه‌ممه (9 كانوونی دووه‌م) لانیكه‌م 15 هاوڵاتی كوشت له ناوچه‌یه‌كی ئابڵۆقه‌دراوی ژێرده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆن له نزیك دیمه‌شق، ئاژاسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
به گوێره‌ی روانگه‌ی سوری بۆ مافی مرۆڤ، سێ منداڵ له نێو كوژراوه‌كاندان له غوته‌ی خۆرهه‌ڵات. هه‌روه‌ها رایگه‌یاند كه هێرشه ئاسمانییه‌كان له‌لایه‌ن رژێم و فڕۆكه‌كانی روسیاوه ئه‌نجامدراون.
چاودێره‌كه وتی كه خوێناوی‌ترین هێرشی ئاسمانی كرایه‌سه‌ر ناوچه‌ی حامورییه كه بووه هۆی كوژرانی حه‌وت هاوڵاتی.
سه‌رۆكی روانگه‌كه رامی عه‌بدولره‌حمان وتی: "ژماره‌ی ته‌واوی برینداره‌كان 85 برینداره، هه‌ندێكیان بارودۆخیان ناجێگیره، ره‌نگه ژماره‌ی قوربانییه‌كانیش زیادبكات."
غوته‌ی خۆرهه‌ڵات یه‌كێك بوو له‌و چوار "ناوچه ئارامه"ی كه رێكه‌وتنیان له‌سه‌ركرا له‌لایه‌ن پشتیوانانی ئۆپۆزسیۆن و رژێمه‌وه، به‌ڵام هێشتا ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆن ده‌بنه ئامانجی هێرشی ئاسمانیی چڕی رژێم.
به‌گوێره‌ی میدیای ده‌وڵه‌تیی سوریا، گروپه ئۆپۆزسیۆنه‌كان كه كۆنتڕۆڵی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن، هێرشی موشه‌ك و هاوه‌ن بۆسه‌ر دیمه‌شق ئه‌نجامده‌ده‌ن، كه ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی كوشتنی چوار هاوڵاتی رۆژی سێشه‌ممه له بۆمبارانێكدا له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری.