وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا سێشه‌ممه (9ی كانوونی دووه‌م) رژێمی سوریای تۆمه‌تباركرد به هێرشی ئاسمانی بۆسه‌ر هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له پارێزگای ئیدلیبی نزیك سنووری توركیا، هۆشداریشیدا كه ده‌كرێت ئه‌مه گفتوگۆكانی كۆتاییهێنانی شه‌ڕ له‌ناوببات، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
ئه‌نقه‌ره له نزیكه‌وه كارده‌كات له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان سوریا له‌گه‌ڵ روسیا و ئێران‌دا، هاوپه‌یمانه سه‌ره‌كییه‌كانی سه‌ره‌ككۆمار به‌شار ئه‌سه‌د، به‌ڵام ره‌خنه‌ی له كاره‌كانی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی پێشووی رژێم گرت.
"هێزه‌كانی رژێم هێرشی ئاسمانی ئه‌نجامده‌ده‌ن بۆسه‌ر هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن به بیانوی ئه‌وه‌ی شه‌ڕ دژی [به‌ره‌ی] نوسره ده‌كه‌ن،" ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵی ئه‌م وته‌یه‌ی مه‌ولوت چاوشئۆغلوی راگه‌یاند، به ئاماژه‌كردن به به‌ره‌ی نوسره، كه ئێستا هاوپه‌یمانێتی تووندڕه‌وه‌ی ته‌حریر شامه.
چاوشئۆغلو وتی: "ئه‌م كاره پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری سیاسی له‌ناوده‌بات."
ناوبراو هۆشداریشدا: "ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه بڕیاره له سۆچی كۆببنه‌وه پێوسته له هه‌ر كرده‌یه‌ك دووربكه‌ونه‌وه كه مه‌ترسیی هه‌بێت بۆسه‌ر گفتوگۆكان."
روسیا هیواداره گۆنگره‌یه‌كی ئاشتیی سوریا له هاوینه‌هه‌واری سۆچی له‌سه‌ر ده‌ریای ره‌ش رێكبخات له رۆژه‌كانی 29 و 30 كانوونی دووه‌م.