دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه سزای زیندانی به‌سه‌ر پارێزگاری پێشووی به‌غدا سابیر عیساویدا سه‌پاند به‌تاوانی به‌فیڕۆدانی داهاتی گشتی، ئه‌نجوومه‌نی دادگای باڵای عێراق سێشه‌ممه (9 كانوونی دووه‌م) رایگه‌یاند.
وته‌بێژی ئه‌نجوومه‌ن، حاكم سه‌تار به‌یره‌قدار له به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی: "دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ره‌سافه له به‌غداد سزای زیندانی دوو ساڵی سه‌پاند به‌سه‌ر پارێزگاری پێشووی به‌غدا سابیر عیساویدا به‌بڕیاری دادگای ده‌ستپاكی و به ماده‌ی 331 له یاسای سزادان به تاوانی به‌فیڕۆدانی داهاتی گشتی له كاتێكدا كاربه‌ده‌ستبووه."
به‌یاننامه‌كه وتی كه به تاوانی دیكه تۆمه‌تباركراوه.
له به‌یاننه‌مه‌كه‌دا هاتووه: "بڕیاری سزادانه‌كه گه‌یشتووه به دواهه‌مین پله‌ی جێبه‌جێكردنی."