هێزه‌كانی عێراق 11 چه‌كداری "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)یان ده‌ستگیركرد له ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شدا له خۆرهه‌ڵاتی حه‌ویجه، وه‌زاره‌تی ناوخۆ سێشه‌ممه (9 كانوونی دووه‌م) رایگه‌یاند.
وته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌كه عه‌مید سه‌عد مه‌عه‌ن به دیارونای وت: "هێزه هاوبه‌شه‌كانی دژه‌تیرۆر و پۆلیسی فیدراڵی به‌یانیی رۆژی سێشه‌ممه هێرشێكی كتوپڕیان كرد بۆ سه‌ر پێنج گوندی خۆرهه‌ڵاتی حه‌ویجه."
ناوبراو وتی: "هێزه‌كانمان، به پشتیوانی هێزه ئاسمانییه‌كانی عێراق، گونده‌كه‌یان ئابڵۆقه‌دا، دوای شه‌ڕوپێكدادان سێ تیرۆرستیان كوشت و 11 تیرۆرستیشیان ده‌ستگیركرد، له نێویشیاندا تیرۆرستێكی باڵای ناعێراقی هه‌یه."
وتیشی چه‌ندین جۆری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی، سێ ئۆتۆمبیل، كه یه‌كێكیان بۆمڕێژكرابوو، ده‌ستیان به‌سه‌رداگیرا.
هه‌روه‌ها وتی: "هاوكاریی دانیشتوانی ناوچه‌كه رێگهخۆشكهربوو بۆ هێزه ئه‌منییه‌كان بۆئه‌وه‌ی به‌رپه‌رچی تیرۆریسته‌كان بده‌نه‌وه و ناوچه‌كه له مه‌ترسیی ئه‌وان پاكبكه‌نه‌وه."