هێرشه ئاسمانیه‌كانی رژێم و روسیا بۆ سه‌ر شوێنی توندڕه‌وه‌كان و ئۆپۆزسیۆن له پارێزگای ئیدلیب بووه هۆی كوشتنی لانیكه‌م 21 هاوڵاتی، كه هه‌شتیان منداڵبوون، ئاژانسی فرانس پرێس دووشه‌ممه (8 كانوونی دووه‌م) رایگه‌یاند.
هێرشه ئاسمانیه‌كانی رۆژی شه‌ممه دواهه‌مین هێرش بوون بۆسه‌ر تووندڕه‌وان و چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن له ئۆپه‌راسیۆنێكی یه‌ك هه‌فته‌یی رژێمدا بۆ ئیدلیب، كه دواهه‌مین پارێزگایه له سوریا كه له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی رژێمه.
هێرشه‌كه بووه هۆی "كوشتنی 21 كه‌س، له‌نێوانیاندا هه‌شت منداڵ و 11 ئه‌ندامی هه‌مان خێزان" له خۆرئاوای شاری سنجار له باشوری خۆرهه‌ڵاتی پارێزگاكه، روانگه‌ی سوری بۆ مافی مرۆڤ رایگه‌یاند.
سه‌رۆكی روانگه‌كه، رامی عه‌بدولڕه‌حمان، وتی هێرشه‌كانی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رژێم و روسیا كه چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئیدلیبیان گرته‌ته‌وه له‌گه‌ڵ هێرشه‌كانی هێزه‌كانی رژێم له دووشه‌ممه‌دا، بوونه هۆی ئه‌وه‌ی گوشاره‌كانی ناو ئیدلیب زیاتر و شكاندنی ئابڵۆقه‌ی سه‌ر غوته‌ی خۆرهه‌ڵات له نزیك دیمه‌شق زیاتربێت.