هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزە ئەمنیەکان 2 کەس دەستگیردەکەن به‌تۆمەتی بازرگانیکردن بە منداڵانه‌وه‌ لە بەغدا

دوو کەس دەستبەجێ دەستگیرکران کاتێك هەوڵیاندا دوو کچ "بکڕن" لە رۆژئاوای بەغدا، وەزارەتی ناوخۆی عێراق پێنجشەممە (4 کانونی دووەم) رایگەیاند.

وتەبێژی وەزارەتەکە، عەمید سەعد مەعەن، بە دیارونای وت: "هێزە ئەمنیەکان کەمینێکیان دانا بۆ دوو پیاو لە ناوچەی تەوائیلی رۆژئاوای بەغدا کە هەوڵیاندا دوو کچ بکڕن کە تەمەنیان 20 و 15 ساڵان بوو بۆ بەکارهێنانیان لە بازرگانیکردن بە مرۆڤ و لەشفرۆشیدا."

وتیشی تۆمەتباران بۆ بنکەیەکی لێکۆڵینەوە بردران لەکاتێکدا دوو کچەکە لەژێر چاودێری جەستەیی و دەرونیدان.

مەعەن وتی هێزە ئەمنیەکانی عێراق دەستیانکردووە بە ئۆپەراسیۆنێك چەند رۆژێکی کەم لەمەوبەر بۆ ده‌ستگیركردنی هەر کەسێك کە لە تاوانەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤه‌وه‌ تێوەگلابێت.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500