هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق هێرشده‌كه‌نه‌سه‌ر شانەکانی داعش لە کەرکوك

ئۆپەراسیۆنێکی گەورەی سەربازی دەستیپێکرد بۆ پاککردنەوەی پارێزگای کەرکوك لە پاشماوەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)، وەزارەتی بەرگری عێراق پێنجشەممە (4 کانونی دووەم) رایگەیاند.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند یەکەکانی سوپای عێراق و پۆلیس پێنجشەممە دەستیانکرد بە هەڵمەتێکی سەربازی بۆ گەڕان و پاککردنەوەی ناوچەکانی حەویجە و رەشاد و زەرگە لە شانەکانی داعش و بۆ کەسە داواکراوەکان دەگەڕێن.

راشیگەیاند كه‌ دەستیشدەگرن بەسەر چەك و تەقەمەنیدا.

هه‌روه‌ها بەیاننامەکە رایگەیاند: "هێزەکانی عێراق پێشڕه‌ویی باش بەدەستدێنن لە هەڵمەتەکەدا، سوپاس بۆ هاوکاری دانیشتوانه‌كه‌."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500