هه‌واڵه‌كانی عێراق

رێکخراوی كۆچی جیهانی: زیاتر لە نیوەی ئاوارەکانی عێراق گەڕاونەتەوە ماڵەکانیان

زیاتر لە نیوەی ئەو عێراقیانەی بەهۆی شەڕەوە ئاوارەی بەشەکانی تری وڵاتەکە بوون گەڕاونەتەوە ماڵەکانیان، ئاژانسی فرانس پرێس پێنجشەممە (4 کانونی دووەم) رایگەیاند.

تا کۆتایی کانونی یەکەم، زیاتر لە 3.2 ملیۆن ئاوارەی عێراقی گەڕاونەته‌وە ماڵەکانیان لەکاتێدا 2.6 ملیۆن هێشتا لە ئاوارەییدا دەژین، رێکخراوی كۆچی جیهانی رایگەیاند.

لە کانونی یەکەمدا بەغدا سەرکەوتنی راگەیاند بەسەر رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)دا دوای شەڕێکی سێ ساڵە دژی گروپەکە کە بووە هۆی هەڵهاتنی دەیان هەزار کەس.

بەرپرسی پەیوەندیەکانی رێکخراوەکە، ساندرا بلاك، وتی: "گرتنەوەی ناوچەکان لەلایەن هێزەکانی عێراقه‌وه‌ گرنگە به‌هه‌مانشێوه‌ی گەشەکردنی ئاسایشیش."

وتیشی وا راگه‌یه‌ندراوه‌ كه‌ نزیکەی سێیەکی ئاوارەکان گەڕابنەوە ماڵەکانیان کە به‌ڕاده‌یه‌كی زۆر یان بەتەواوی زیانیان بەرکەوتووه‌.

نزیکەی لەسەدا 60 گەڕاونەته‌وە ئەو خانوانەی کە بڕێکی کەم زیانیان بەرکەوتووە.

ژێرخانی تریش زیانی بەرکەوتووە لە شەڕەکەدا کە دانیشتوان لەهەندێك ناوچە دەڵێن ئاو و کارەبا نیە.

زیاتر لە ملیۆنێك عێراقی گەڕاونەتەوە ماڵەکانیان لە پارێزگای ئەنبار کە هێزە عێراقیەکان دوایین ئەندامانی داعشیان لێوەدەرنا لە کۆتایی ساڵی رابردوودا.

زیاتر لە سێیەکی ئەو ئاوارە نێوخۆییانە لە پارێزگای نەینەوای باکورن دوایئەوەی دەیان هەزار کەس لە موسڵی دووەم گەورەترین شار هەڵهاتن لەكاتی هەڵمەتێکی سەربازی چەند مانگەدا بۆ گرتنەوەی شارەکە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500