له سێیه‌م ئۆپه‌راسیۆنی هاوشێوه‌دا له ماوه‌ی كه‌متر له 24 كاتژمێردا، هێزه‌كانی ئاسایشی عێراق له به‌غدا دوو ئه‌ندامی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)یان ده‌ستگیركرد و ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر ته‌قه‌مه‌نییه‌كانیاندا، وه‌زاره‌تی ناوخۆ چوارشه‌ممه (3 كانوونی دووه‌م) رایگه‌یاند.
وته‌بێژی وه‌زاراتی ناوخۆ، عه‌مید سه‌عد مه‌عه‌ن، به دیارونای وت: "سه‌ربازانی ئۆپه‌راسیۆنه تایبه‌ته‌كان هێرشێكی له‌ناكاویان كرده‌سه‌ر بینایه‌ك له ئه‌بو غرێب، خۆرئاوای [ناوه‌ندی شاری] به‌غدا و دوو ئه‌ندامی داعشیان تێدا دۆزییه‌وه."
ناوبراو وتی یه‌كێك له ده‌ستگیركراوه‌كان بیرانداركرابوو له پێكدادانه‌كانی پێشوتردا له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منیه‌كاندا. هه‌روه‌ها وتی چه‌ندین جۆر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و فیشه‌ك له شوێنه‌كه‌یان دۆزرایه‌وه.
رۆژی سێشه‌ممه، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غداش رایگه‌یاند كه هێزه‌كانیان ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر جانتایه‌كی پڕ له چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیدا، 15 بۆمبی ده‌ستكرد، یه‌ك موشه‌كی مه‌وداكورتی گراد، 40 گوله‌تۆپ و سێ هاوه‌ن كه هی داعش بوون.
ئه‌مه به‌شێكه له هه‌ڵمه‌تێكی ئه‌منی گه‌وره‌تر كه پێكدێت له گه‌ڕان و پشكنین و هێرشی له‌ناكاو له باشور و خۆرئاوا و ناوه‌ندی به‌غدا.