حكومه‌تی عێراق كه‌مپی 18 كیلۆی له ئه‌نبار داخست، ئه‌مه‌ش ده‌بێته یه‌كه‌م كه‌مپی داخراو له پارێزگاكه له دوای نه‌مانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) له ناوچه‌كه.
ته‌واوی كه‌سه ئاواره‌كانی كه‌مپه‌كه گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناوچه‌كانی پێشوتریان له ناحیه‌ی قائم، نوسینگه‌ی پارێزگای ئه‌نبار موحه‌ممه‌د حه‌لبوسی، سێشه‌ممه (2 كانوونی دووه‌م) له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه: "به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندی و وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران، پارێزگای ئه‌نبار گشت پێداویستیه‌كانی به‌ئه‌نجامگه‌یاند بۆ گێڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كانی كه‌مپی 18 كیلۆ."
به‌یاننامه‌كه رایگه‌یاند: "كه‌مپه‌كه ئێستا به ته‌واوتی داخراوه." هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه پلانێك هه‌یه بۆ گێڕاندنه‌وه‌ی ته‌واوی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانیان و داخستنی هه‌موو ئه‌و كه‌مپانه‌ی ماوه‌نه‌ته‌وه له پارێزگاكه.