هێزه‌كانی عێراق 11 ئه‌ندامی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) ده‌ستگیرده‌كه‌ن له ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌وریایی به‌رنامه بۆ داڕێژراودا له باشووری موسڵ رۆژی سێشه‌ممه (2 كانوونی دووه‌م)، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند.
فه‌رمانده‌ی ئۆپاراسیۆنه‌كه، نه‌جه‌مه‌دین كه‌ریم جبوری، به دیارونای وت: "هێزێكی ئه‌منی هاوبه‌شی سوپا و پۆلیس له به‌یانیی سێشه‌ممه‌دا كه‌مپێنێكی ئه‌منییان به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانی زانیاری له ئه‌لبو یوسف، باشووری موسڵ، ئه‌نجامدا و 11 ئه‌ندامی داعشیان ده‌ستگیركرد."
ناوبراو وتی كه ئه‌وان له خانویه‌كدا خۆیان حه‌شاردابوو، پلانیان هه‌بووه هێرشبكه‌نه‌سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان له خۆرئاوا و باشووری مووسڵه‌وه.
جبوری وتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان به‌رده‌وامن بۆ ده‌ستگیركردنی تووندڕه‌وه‌كانی دیكه له ناوچه‌ی شمه‌یسات، كه په‌یوه‌ندییان به‌و گروپه‌وه هه‌یه كه ده‌ستگیركراون.