دوو گۆڕی به كۆمه‌ڵ كه ده‌یان لاشه‌ی هاووڵاتیان و ئه‌و سه‌ربازه سورییانه‌یان تێدابوو كه له لایه‌ن تووندڕه‌وانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)ه‌وه كوژراون، له رۆژئاوای پارێزگای ره‌قه دۆزرانه‌وه، ئاژانسی فرانس پرێس هه‌ینی (29ی كانوونی یه‌كه‌م) رایگه‌یاند.
ئاژانسی هه‌واڵی ده‌وڵه‌تیی سانا له راپۆرتێكدا رایگه‌یاند كه لاشه‌كان به گوێره‌ی چه‌ند زانیارییه‌كی دانیشتوانی واوی، كه ده‌كه‌وێته ڕۆژئاوای پارێزگاكه، دۆزراونه‌ته‌وه. له راپۆرته‌كه‌شدا هاتووه كه ئه‌وانه كوژراون.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌رگری میللی سوری به سانای وت كه وا چاوه‌ڕوانده‌كرێت ئۆپه‌راسیۆنی گه‌ڕان و پشكنینه‌كان چه‌ند رۆژێك به‌رده‌وامبن "به هۆی گه‌وه‌ریی رووبه‌ری دوو گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كه‌وه".
سانا رایگه‌یاندكه ئه‌وه‌ی ئه‌وان كه‌ی كوژراون به ته‌واوه‌تی روون نیه، جگه له‌و ماوه‌یه‌ی كه داعش كۆنترۆڵی پارێزگاكه‌ی كردبوو.
داعش، كه له ساڵی 2014 له عێراق و سوریا "خه‌لافه‌ت"ی راگه‌یاند، ئێستا زۆربه‌ی ئه‌و خاكه‌ی كۆنترۆڵیكردبوو له ژێرده‌سه‌ڵاتیدا نه‌ماوه.
داعش به‌رپرسیاره له چه‌ندین تاوانی قێزه‌ون كه له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتیدا ئه‌نجامیداون، له‌وانه كوشتنی به‌كۆمه‌ڵ و سه‌ربڕین.
له كانوونی یه‌كه‌می 2014، لاشه‌ی 230 كه‌س له گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ له خۆرهه‌ڵاتی دێره زوور دۆزرانه‌وه كه له لایه‌ن داعشه‌وه كوژرابوون.
200 هاوڵاتی دیكه، كه زۆربه‌ی ژن و منداڵن، له لایه‌ن گرووپه‌كه‌وه له مانگی حوزه‌یرانی 2015 له شاری كۆبانێ كوژران.