دوایین وەجبەی ئهو خێزانە ئاوارانهی لەم ساڵانەی دواییدا لە بەغدا هەڵهاتوون بەهۆی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)هوه گەڕاونەوە ماڵەکانیان لە قهراخهكان و دەوروبەری پایتەخت، بەرپرسان پێنجشەممە (28 کانونی یەکەم) رایگەیاند.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا، فەریق جەلیل روبهیعی، وتی: "چوارشەممە 339 خێزانی ئاوارە گەڕانەوە ناوچەی لههیب لە ئەبو غرێب."
وتیشی سەرجەمی ژمارەی خێزانە ئاوارەکان کە گەڕاونەتهوە 16,000 خێزانە.
روبهیعی وتی: "ئێمە لێرەوە داخستنی كهیسی ئاوارەكانی بەغدا رادهگهیهنین."
وتیشی 8,000 خێزان بۆ ناوچەکانیان گەڕاونەتەوە لە باشوری بەغدا لەگەڵ ژمارەیەکی هاوشێوە کە بۆ باکوری بەغدا گەڕاونەتهوە، ئاماژەشیدا بەوەی "هەموو خزمەتگوزاریە پێویستیەکان دابینکراون بۆ گەڕانەوەی ئەو خێزانانە".