كارمه‌ندانی فریاگوزاریی سه‌ره‌تایی ده‌ستیانكرد به گواستنه‌وه‌ی حاڵه‌ته پزیشكیه به‌په‌له‌كان له غوته‌ی خۆرهه‌ڵات، كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆندایه و رژێمی سوریا ئابڵۆقه‌ی خستۆته‌سه‌ر، كۆمیته‌ی نێوده‌وڵه‌تی خاچی سوور چوارشه‌ممه (27 كانوونی یه‌كه‌م) رایگه‌یاند.
ئاژانسی فرانس پرێس له راپۆرتێكدا رایگه‌یاند كه ئه‌م جووڵه‌یه دوای چه‌ندین مانگ له چاوه‌ڕه‌وانی دێت، له‌و ماوه‌یه‌ی كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایه‌گیاند كه به لایه‌نی كه‌مه‌وه 16 كه‌س مردوون.
به‌رپرسێكی خاچی سوور، ئه‌حمه‌د سه‌عور، وتی كه سێ منداڵ له نێو یه‌كه‌مین چوار نه‌خۆشدا بوون كه گوێزرانه‌وه له دوماوه بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی دیمه‌شق.
كۆمه‌ڵه‌ی پزیشكیی سوری-ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاند كه گواستنه‌وه‌كه پێكدێت له "29 كه‌یسی به‌په‌له، كه به مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی پزیشكی ره‌وانه‌ی دیمه‌شق ده‌كرێن."
هه‌روه‌ها وتی كه ئه‌وانه‌ی ماونه‌ته‌وه له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ده‌گوازرێنه‌وه.
گروپی باڵاده‌ستی ئۆپۆزسیۆن له غوته‌ی خۆرهه‌ڵات، جه‌یش ئه‌لئیسلام، رایگه‌یاند كه ئۆپۆزسیۆن رازیبووه چه‌ند دیلێك ئازادبكات له به‌رامبه‌ر گواستنه‌وه‌كاندا.
غوته‌ی خۆرهه‌ڵات له 2013ه‌وه له‌ژێر ئابلۆقه‌دایه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی كه‌می خۆراك و پێداویستیه پزیشكیه‌كان بۆ نزیكه‌ی 400,000 دانیشتوانی ناوچه‌كه.
هه‌فته‌ی رابردوو، جان ئێگه‌لاند، سه‌رۆكی چالاكییه مرۆییه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له سوریا، هۆشداریدا كه به لایه‌نی كه‌مه‌وه 16 كه‌س مردوون له كاتێكدا چاوه‌ڕێی گواستنه‌وه بوون له غوته‌ی خۆرهه‌ڵاته‌وه.
وتی چه‌ند مانگێك پێش ئێستا لیستێك دروستكرا كه ناوی 500 هاوڵاتی تێدا بوو كه پێویستیان به گواستنه‌وه‌ی به په‌له هه‌بوو، ژماره‌كه به خێرایی كه‌مبووه‌ته‌وه.
ناوبراو وتی: "ئه‌م ژماره‌یه كه‌مده‌بێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه نا كه ئێمه خه‌ڵك ده‌گوازینه‌وه، به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌ی كه ئه‌وانه ده‌مرن. به فه‌رمی پێمان راگه‌یاندراوه كه 16 كه‌س كه ناویان له لیسته‌كه‌دا بووه مردوون له‌وكاته‌وه‌ی ناویان تۆماركراوه له تشرینی دووه‌م، به دڵنیاییه‌وه ژماره‌كه زیاتریشه."
ئێگه‌لاند وتی كه گواستنه‌وه و هه‌وڵه‌كان بۆ هێنانی هاوكاری بۆ ناوچه‌كه رێگرییلێكراوه به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌میی به‌رپرسانی سوریاوه.