شوێنكارێكی گه‌وره‌ی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) بۆ دروستكردنی بۆمبی ده‌ستكرد و ته‌قه‌مه‌نی له خۆرئاوای موسڵ دۆزرایه‌وه، وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق چوارشه‌ممه (20 كانوونی یه‌كه‌م) رایگه‌یاند.
وه‌زاره‌تی به‌رگری له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند شوێنكارێكی دروستكردنی بۆمب له ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی سه‌عد دۆزرایه‌وه.
به‌یاننامه‌كه رایگه‌یاند: "شوێنكاره‌كه ژماره‌یه‌كی زۆر له ئامێر و كه‌ره‌سته‌ی دروستكردنی ته‌قه‌مه‌نی تێدابوو، له‌گه‌ڵ چه‌ند سندوقێك سۆدیۆمی دووانه‌كاربۆنات، یوریا و ماده‌ی شلی ژه‌هراوی كه له دروستكردنی بۆمه ده‌ستكرده‌كاندا به‌كارهێنراون."
به‌یاننامه‌كه راشیگه‌یاند كه "دۆزینه‌وه‌كه به‌گوێره‌ی چاودێریكردنی پاشماوه‌كانی داعشه‌وه بووه بۆ له‌ناوبردنی سه‌رچاوه‌كانی چه‌كیان و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی حه‌شارگه‌كانی چه‌ك و شوێنكاره‌كانی دروستكردنی ته‌قه‌مه‌نی."