هێزه‌كانی عێراق هه‌شت چه‌كداری "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)یان ده‌ستگیركرد له هێرشێكی چاوه‌ڕواننه‌كراودا له میانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنێكدا له خۆرهه‌ڵاتی فه‌لوجه، پۆلیسی عێراقی له فه‌لوجه سێشه‌ممه (19 كانوونی یه‌كه‌م) رایگه‌یاند.
عه‌قید ئه‌حمه‌د عیساوی له پۆلیسی فه‌لوجه به دیارونای وت: "هێزه هاوبه‌شه‌كان هه‌شت داواكاری تیرۆریستانی داعشیان ده‌ستگیركرد له ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شی نێوان پۆلیسی ناوخۆ و هێزه‌كانی دژه‌تیرۆردا له شاری كه‌رمه، له خۆرهه‌ڵاتی فه‌لوجه."
ناوبراو وتی داواكراوه‌كان ناسنامه‌ی ساخته‌یان به‌كارده‌هێنا و له كێڵگه‌یه‌ك خۆیان حه‌شاردابوو. وتیشی یه‌كه‌یه‌كی تایبه‌ت پێكهێنرابوو بۆ ئاشكراكردنی حه‌شارگه‌كه‌یان دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئاسایش زانیاری‌یان پێگه‌یشت له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ره‌وه.
عیساوی وتی چه‌ندین به‌ڵگه و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له شوێنه‌كه دۆزرانه‌وه كه نیازی ده‌ستگیركراوه‌كان پیشانده‌دات بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی تیرۆریستی.