له هێرشێكی ئاسمانی هێزه‌كانی عێراقدا یازده چه‌كداری "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) كوژران كه له تونێلێكدا له بیابانی ئه‌نبار خۆیان حه‌شاردابوو، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نبار دووشه‌ممه (18 كانوونی یه‌كه‌م) رایگه‌یاند.
فه‌رمانده لیوا مه‌حمود فه‌لاحی به دیارونای وت: "هێزه ئاسامانیه‌كانی عێراق هێرشێكی ئاسمانییان ئه‌نجامدا بۆ سه‌ر تونێلێك كه له لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه له وادی قه‌سف، خۆرئاوای ئه‌نبار، به‌كارهێنده‌هێنرا."
ناوبراو وتی له هێرشه ئاسمانییه‌كه‌دا 11 چه‌كداری داعش كوژران، له ناویاندا چه‌كداری بیانی هه‌بوون، كه خۆیان له‌ناو تونێلێكدا حه‌شاردابوو. وتیشی له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له‌ناوبراون.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا له ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوشێوه‌دا چه‌ند چه‌كدارێكی داعشی كوژران، كه له قایمیه‌وه هه‌ڵهاتبوون و له بیابانی خۆرئاوای ئه‌نبار به‌دوای حه‌شارگه‌دا ده‌گه‌ڕان.