هه‌واڵه‌كانی عێراق

نەتەوە یەکگرتوەکان کارەبا دەدات بە قائیم له‌ عێراق

نەتەوەیەکگرتوەکان پلانی خۆی راگەیاند بۆ دابینکردنی کارەبا بۆ شاری قائیمی پارێزگای ئەنبار لەڕێی محەویلەی گەورەوە، ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار هەینی (15 کانونی یەکەم) رایگەیاند.

هەنگاوەکە بەشێکە لە هەوڵەکانی بنیاتنانەوەی شارەکانی عێراق کە بەمدواییانە لەدەستی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) رزگارکراون.

وتەبێژی ئەنجومەنه‌كه‌ فەرحان محەمەد لە بەیاننامەیەکدا وتی: "پرۆگرامی گەشەپێدانی نەتەوەیەکگرتوەکان 40 محه‌ویله‌ی گەورەی تەرخانکردووە، هەریەکێکیان توانای 250 کیلۆڤۆڵتی هەیە."

وتی "ئامانجەکە دابینکردنی کارەبایە بۆ دانیشتوان و پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی سەقامگیرییە لە شارەکە" و ئاماژەیکرد بەوەی کە "ژێرخانی کارەبا له‌سه‌دا 100 داڕوخێنراوە و تا ناوەندی 2018 پێویستە بۆ بنیاتنانەوەی، گەر وادابنێین کە پاڵپشتی دارایی پێویست بەدەستدێت".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500