هه‌واڵه‌كانی عێراق

وەزیرێك: لە سەدا 45 ئاوارە عێراقییەکان گەڕانەوە ماڵەکانیان

وەزیری کۆچ و ئاوارەکانی عێراق جاسم محەمەد جاف هەینی (15 کانونی یەکەم) رایگەیاند لە سەدا 45 ئاوارە عێراقییەکان گەڕاونەتەوە ناوچەکانیان.

جاف وتی: "وەزارەتەکە بە پێی پرۆگرامێك کار دەکات بۆ گەڕانەوەی هەموو ئاوارەکان بۆ شارەکانیان بە هاوکاری حکومەت و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و نەتەوە یەکگرتووەکان."

لە کۆبونەوەیەكدا کە لە پاڵ کۆنفرانسێكدا بۆ بەرزراگرتنی سەرکەوتنی عێراق بەسەر "دەولەتی ئیسلامی" (داعش)دا بەسترا، ناوبراو وتی گەڕانەوەی دانیشتوانە ئاوارەکان بۆ ناوچەکانیان و یارمەتیدانیان بۆ مانەوە کاری سەرەکییە.

وتی لە کۆی گشتی ئەو پێنج ملیۆن عێراقییە "لە سەدا 45 یان زیاتر" گەڕانەونەتەوە ماڵەکانیان، وتیشی ئۆپەراسیۆنەکان بەردەوامن بۆ گەڕانەوەی هاوڵاتیان بۆ ناوچەکانیان، کە لە پاشماوەکانی جەنگ و تەقەمەنییەکان پاککراونەتەوە.

جاف وتی: "ساڵی داهاتوو ساڵی گەڕانەوەی ئاوارەکان دەبێت" و ئاماژەشی بۆ ئەوە کرد هەوڵی حکومەت بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان "تەنیا دوای گەڕانەوەی خێرای ئاوارەکان بۆ ماڵەکانیان دەکرێت ئەنجامبدرێن."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500