هه‌واڵه‌كانی عێراق

10 چەکداری داعش لە باکوری خۆرهەڵاتی عێراق کوژران

هێرشێکی ئاسمانی عێراق 10 چەکداری رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ی کوشت لە ناوچەیه‌كی نێوان پارێزگاکانی دیالە و سەلاحەدین، فەرماندەیی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیجلەی وەزارەتی بەرگری هەینی (15 کانونی یەکەم) رایگەیاند.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی دیجلە، فەریق مەزهەر عەزاوی، بە دیارونای وت: "هێزی ئاسمانی عێراق پێگەیەکی داعشی تێكشکاند لە ناوچەی مەیتەی سنووری نێوان پارێزگاکانی دیالە و سەلاحەدین."

وتی بڕێکی زۆر چەك و تەقەمەنی لە هێرشە ئاسمانیەکەدا تێکشکێنران، کە بەشێك بوو لە ئۆپەراسیۆنێکی بەردەوام بۆ پاککردنەوەی بیابان و کڵێگەکان لە ناوچەکە لە پاشماوەی چەکدارانی داعش.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500