عێراق دەستیکردووە بە کاری بنیاتنانەوە له گەورەترین پاڵاوگەی وڵاتدا بوو پێشئەوەی تێکبشکێت بە شەڕی سەختی نێوان هێزەکانی حکومەت و ئەندامانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)دا، ئاژانسی فرانس پرێس پێنجشەممە (14 کانونی یەکەم) رایگەیاند.
وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق، عاسم جیهاد، وتی ئامانج تەواوکردنی کارەکەیە لەسەرەتای ساڵی داهاتوودا لە یەکێك لە یەکەکاندا کە رۆژانە 70,000 بەرمیل بەرهەمدەهێنێت لە پاڵاوگهی بێجی کە لەئێستادا داخراوە.
پاڵاوگەکە، کە لە 1975 دروستکرا و دەکەوێتە 200 کیلۆمەتری باکوری بەغدا، رۆژانە 250,000 بۆ 300,000 بەرمیلی بەرهەمدەهێنا پێشئەوەی داعش دەستی بەسەردابگرێت لە حوزەیرانی 2014.
هێزەکانی حکومەت پاڵاوگەکە و شاری بێجییان گرتەوە لە تشرینی یەکەمی 2015 لەکاتی پێكدادانی توندا لەگەڵ توندڕەوان، بەڵام بههۆی ئەو زیانە سەختەوه كه بەریکەوت پاڵاوگەکە بە داخراوی مایهوه.
جیهاد وتی: "نۆژهنكردنهوهكه رێدەدات بە دابەشکردنی بەرهەمە پاڵێوراوەکان بۆ باکوری وڵاتەکە و کەمکردنەوەی هاوردەکانمان."
لە 2016 بێجی بە هەرێمی کارەسات ناوزەندکرا لەلایەن پەرلەمانی وڵاتهوه.