عێراق 38 توندڕەوی سەربە رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) و قاعیدەی لەسێدارە دا بە تۆمهتی ئهنجامدانی كردهوهی تیرۆریستی، پێنجشەممە (14 کانونی یەکەم) لە شاری ناسریە له باشور، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.
ئەمە گەورەترین ژمارەی لەسێدارەدان بوو لە رۆژێکدا لە 25 ئەیلولەوە کاتێك 42 کەس لەهەمان زینداندا لەسێدارە دران.
بەرپرسێکی باڵا لە ئەنجومەنی پارێزگای ناسریە، دەخیل کازم، وتی: "ئیدارەی گرتوخانەکە پێنجشەممە بە ئامادەبوونی وەزیری داد، حەیدەر زاملی، لە زیندانی ناسریە 38 زیندانی لە سێدارە دا کە سزای مهرگیان بەسەردا درابوو کە سەربە قاعیدە و داعش بوون و بەچالاکی تیرۆرستی تۆمەتبارکرابوون."