هێزه‌كانی عێراق دوو شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی چه‌كدارانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)یان له‌ناوبرد له زنجیره چیاكانی حه‌مرین، له باكوری خۆرهه‌ڵاتی پارێزگای دیاله، وه‌ك به‌شێك له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی به‌رده‌وامه بۆ رێگریكردن له رێكخستنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی داعش له ناوچه‌كه‌دا، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیاله چوارشه‌ممه (13 كانوونی یه‌كه‌م) رایگه‌یاند.
فه‌ریق مه‌زهه‌ر عه‌زاوی له به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی: "هێزه ئاسمانییه‌كانی عێراق ئۆپه‌راسیۆنێكی به ورایی پلان بۆدانراوی جێبه‌جێكرد له قوڵایی زنجیره چیاكانی حه‌مرین، 65 كیلۆمه‌تر له باكوری خۆرهه‌ڵاتی به‌عقوبه، هه‌روه‌ها دوو شوێنی حه‌وانه‌وه، دوو ئۆتۆمبێل، یه‌ك ماتۆڕ و 25 به‌رمیلی پڕ له چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له‌ناوبرد."
ناوبراو وتیشی: "ئامانجی ئۆپه‌راسیۆنی گه‌ڕان و پشكنینه‌كان له‌ناوبردنی ژێرخانی تیرۆرسته‌كانه و رێگریكردنه له گه‌ڕانه‌وه و خۆحه‌شاردانیان، به‌تایبه‌تی له ناوچه شاخاوی و بیابانییه‌كان."