سێهه‌مین كۆنفراسی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئایدیۆلۆژیا و پڕوپاگه‌نده‌كانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) چوارشه‌ممه (13 كانوونی یه‌كه‌م) له به‌غدا ده‌ستیپێكرد، هه‌فته‌یه‌ك دوای ئه‌وه‌ی عێراق سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر داعش له وڵاته‌كه‌دا راگه‌یاند.
زیاتر له 100 چاو‌دێر و راوێژكار كه نوێنه‌رایه‌تی زیاتر له 42 وڵاتی عه‌ره‌بی و وڵاتانی دیكه ده‌كه‌ن، به‌شدارن له كۆنفرانسێكی دوو رۆژی‌دا، كه به هاوكاریی حكومه‌تی عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
فیراس ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی رێكخه‌رانی كۆنفرانسه‌كه، به دیارونای وت: "كۆنفرانسه‌كه تیشك ده‌خاته‌سه‌ر ئاڵوگۆڕكردنی بیرۆكه و پێشنیار و لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی چۆن بڵاوبوونه‌وه‌ی ئایدیۆلۆژیای داعش بوه‌ستێنرێت، هه‌روه‌ها چۆنێتی پاراستنی پیاوانی گه‌نج و كۆنترۆڵكردنی ئه‌و شوێنانه‌ی ئایدیۆلۆژیای تیرۆریستی لێیه‌وه بڵاوده‌بێته‌وه."
ناوبراو وتی كۆنفرانسه‌كه تیشك ده‌خاته‌سه‌ر چۆنیه‌تی پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئایدیۆلۆژیای تیرۆرستی له رێی بنه‌ما ئیسلامییه راسته‌قینه‌كانه‌وه.
وتیشی: "كۆنفرانسه‌كه پێكدێت له 10 سیمینار و دوو گه‌ڕی كۆكردنه‌وه‌ی بیرۆكه بۆ گوێبیستبوون له چیرۆكه سه‌ركه‌وتوه‌كانی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه له رابردوودا دژی ئایدیۆلۆژیای گرووپه تیرۆرستییه‌كان وه‌ستاوه‌نه‌ته‌وه."