حكومه‌تی ناوخۆیی ئه‌نبار سێشه‌ممه ( 12 كانوونی یه‌كه‌م) رایگه‌یاند كه 1,600 خێزانی ئاواره گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ماڵه‌كانیان له‌و ناوچانه‌ی كه تازه له‌ده‌ست "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) ئازادكراون.
وته‌بێژی پارێزگاكه، مازن دوله‌یمی، سێشه‌ممه وتی له ماوه‌ی زیاتر له 72 كاتژمێردا 1,600 خێزانی ئاواره گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان له ناوچه‌كانی قائیم، ڕاوه، عه‌نه و عه‌لوس.
دوله‌یمی وتی له كه‌مپی ئاواره‌كانی خالیدییه و شاری گه‌شتیاری و عامرییه‌ی سموده‌وه دێن.
وتیشی: "هه‌موو ئه‌و خێزانانه‌ی كه گه‌ڕاونه‌ته‌وه هیچ تۆمارێكی [سه‌رپێچی] ئاسایشیان نییه." هه‌روه‌ها وتی هێزه‌كانی ئاسایش به ته‌واوه‌تی به‌ڵگه‌نامه و ناسنامه‌ی ئه‌و خێزانانه ده‌پشكنن كه ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی رێگریبكه‌ن له هاتنه‌ناوه‌وه‌ی چه‌كداره تووندڕه‌وه‌كان.
هه‌روه‌ها وتی: "گه‌ڕانه‌وه‌ی خێزانه ئاواره‌كان بۆ ماڵه‌كانی خۆیان كۆتاییده‌هێنێت به ئازاره‌كانیان و یارمه‌تییانده‌دات ده‌ستبكه‌نه‌وه به ژیانی ئاسایی خۆیان."