یه‌كه‌مین گروپی سه‌ربازانی روسیا سێشه‌ممه (12ی كانوونی یه‌كه‌م) له بنكه سه‌ربازییه‌كانیان له سوریا ده‌گه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كه‌یان، ئه‌مه‌ش ده‌ستپێكی كشانه‌وه‌ی به‌شێكی هێزه‌كانی روسیایه كه له‌لایه‌ن ڤلادمیر پوتینه‌وه راگه‌یاندرا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
سوپای روسیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "به‌تالیۆنێكی هێزی پۆلیسی سه‌ربازی له یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی باشوور [ی روسیا] كه له كۆماری عه‌ره‌بی سوریا جێگیركرابوون، به دوو فرۆكه‌ی سه‌ربازی گه‌ڕانه‌وه بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی ماخاچكالا [پایته‌ختی داغستان]."
سوپاكه رایگه‌یاند كه یه‌كه‌ی تۆپهاوێژه‌كانی Tu-22M3 گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ فرۆكه‌خانه‌یه‌كی سه‌ربازی له ئۆسیتیای باكوور، پێشئه‌وه‌ی بگه‌ن به بنكه هه‌میشه‌ییه‌كه‌یان له ناوه‌ندی هه‌رێمی كالوگا.
یه‌كه‌ی چاودێری ئاسمانیی A-50 گه‌ڕانه‌وه بنكه‌ی سه‌ره‌كییان له هه‌رێمی ئیڤانۆڤۆ.
دووشه‌ممه له سه‌ردانێكدا بۆ سوریا، پوتین فه‌رمانیكرد به كشانه‌وه‌ی به‌شێك له سه‌ربازانی روسیا له‌و وڵاته به شه‌ڕ وێرانبووه.
ئه‌وه سێیه‌مین راگه‌یاندنی كشانه‌وه‌ی به‌شێكی سه‌ربازانی روسیایه له‌و كاته‌وه‌ی له 2015وه جێگیركراون. پوتین به دیاریكراوی راینه‌گه‌یاند كه چه‌ند سه‌رباز ئه‌مجاره ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌یان.