هێزی ئاسایشی عێراق شه‌ش ئه‌ندامی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)ی ده‌ستگیركرد له چه‌ند ئۆپه‌راسیۆنێكی جیاوازدا له موسڵ و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ده‌وروبه‌ری له دوو رۆژی رابردوودا، پۆلیسی عێراق دووشه‌ممه (11 كانوونی یه‌كه‌م) رایگه‌یاند.
جێگری به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی موسڵ، عه‌مید سه‌عید زه‌نون، وتی شه‌ش گومانلێكراوه‌كه ناسناوی ساخته‌یان له‌خۆیان نابوو، به‌ڵام سوپاس بۆ هاوكاریی دانیشتوانی ناوچه‌كه ئاشكراكران.
ناوبراو به دیارونای وت: "سێ له تیرۆریسته‌كان به‌شداربوون له تاوانه‌كانی دژ به دانیشتوانی موسڵدا له‌كاتێكدا كه شاره‌كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشدا بووه."
وتی چه‌ندین چه‌كیش دۆزراونه‌ته‌وه له ژێرزه‌مینی ماڵی یه‌كێك له گومانلێكراوه‌كاندا كه خۆی تێدا حه‌شاردابوو، له باشووری خۆرئاوای موسڵ.