پیاوان و کوڕانی سوری لە وڵاته‌كه‌ی خۆیاندا و له دەرەوەش ده‌ناڵێنن به‌ده‌ست "بازنه‌یه‌كی داخراو"ه‌وه له دەستدرێژی سێکسی كه دەرەنجامه‌كانی وێرانکارانەترن لەوەی پێشتر بڵاوکرابووه‌وە، نەتەوە یەکگرتووەکان پێنجشەممە (7 کانونی یەکەم) رایگەیاند.
لە راپۆرتە نوێکەیدا بەناوی "ئێمە لە دڵماندا هەڵیدەگرین،" کۆمسیۆنی باڵای ئاواەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند كه حاڵه‌تی زۆری توندوتیژی سێکیسییان تۆماركردووه دژی نێرینەکانی سوریا، لەنێویاندا ئه‌وانه‌ی وێڵی په‌نابه‌ریین، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.
وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای ئاواەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەندرێی ماهێجیچ، وتی: "راپۆرتی به دۆکۆمێنتکراو هەن لەسەر ئەوەی چۆن ژنان و کچانی سوری ئازاری دەستدرێژی سێکسی و ئاوارەییان چەشتووە. به‌ڵام ئەم کێشە تایبەتە لایه‌نێكی کەمتر زانراوی ئەو چیرۆکە خەمناکەیە -- نێرینە رزگاربووه‌كان، کوڕە رزگاربووه‌كان."
وتیشی: "ئەنجامەکان روونن. لێرەدا باس له بازنه‌یه‌كی داخراوه."
لەسەر بنەمای وەڵامه‌كانی 196 ئاوارە و چاوپێکەوتن لەگەڵ 73 كارمه‌ندی كۆمه‌كی مرۆیی، راپۆرتەکە ده‌ڵێت كه دەستدرێژی سێکسی بووەتە لایەنی "بێزارکەری" شەڕی نزیکەی حەوت ساڵه‌ی سوریا.
پیاو و کوڕ توشی توندوتیژی سێسکی بوونەته‌وە لە گرتوخانەکان و ئەو خاڵانه‌ی پشکنین كه لەلایەن گروپه چەکدارەکانەوە بەڕێوەدەبرێن -- بەڵام لەو وڵاتانەشدا كه سورییه‌كان وەك ئاوارە لەخۆیان دەگرن.
لەو وڵاتانەی لێی داوای پەنابەرێتیش دەکەن راپۆرتەکان دەڵێن پیاوان و کوڕانی سوریا له‌ژێر فشاردا ناچارده‌كرێن به پەیوەندی سێکسی یان لەلایەن خاوەنکارانەوە به‌كارهێنراون.
رزگاربووان لە نەنگیی کۆمەڵایەتی و لكاندنی ناووناتۆره پێیانه‌وه ده‌ترسن ئه‌گه‌ر ئاشكرای بکەن و دابینکەرانی خزمەتگوزاریە مرۆییەکانیش هەندێكجار ستافیان کەم بووه یان گازەندەی نێرینەکانیان به هه‌ند وه‌رنه‌گرتووه.
ماهێجیچ وتی: "قوربانیان خۆیان بەدووردەگرن لە گەیشتن بە خزمەتگوزاریەکان و لۆمەی خۆیان دەکەن. ئەوە ئەو ئه‌فسانه‌یه بەهێزتردەکات کە ئەمە کێشەیەکی دەگمەنە، لەکاتێکدا ئەم توێژینه‌وه‌یه پێچەوانەكه‌ی پیشاندەدات."