هه‌واڵه‌كانی عێراق

رژێمی سویا دواهه‌می مۆڵگه‌كانی داعش راده‌ماڵێت لە رۆژئاوای فورات

هێزە سەربازیەکانی رژێمی سوریا و میلیشیا هاوپەیمانەکان دوایین مۆڵگه‌كانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان راماڵی لە بەری رۆژئاوای روباری فورات، ئاژانسی فرانس پرێس پێنجشەممە (7 کانونی یەکەم) رایگەیاند.

بەڵام روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ رایگەیاند كه‌ گروپەکە هێشتا ناوچەکانی بەری رۆژهەڵاتی فوراتی لەژێر دەستدایە لە باکوری پارێزگای دێرە زوور.

سەرۆکی روانگەکە، رامی عەبدولڕەحمان، وتی: "چیتر داعش بوونی نیە لە بەری رۆژئاوای روبارەکە."

وتیشی: "بوونی هەرە زۆری لە بەری رۆژهەڵاتی فوراتە کە هێشتا لەسەدا 8 پارێزگای دێرە زووری لەدەستدایە."

لە رۆژهەڵاتی فوراتەوە داعش لەژێر هێرشی هەردوو هێزی سەربازیی رژێم و هێزەکانی سوریای دیموکراتدایە.

داعش هەروەها لە بەشەکانی رۆژهەڵاتی پارێزگاکانی حومس و حەما بوونی هەیە لەگەڵ کەمپی یەرموکی ئاوارەکانی فەڵەستین لەنزیك دیمەشق، لەکاتێکدا گروپێکی هاوپەیمانی ناوچەکانی باشووریان لەژێر دەستدایە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500